ئیئتلافی نه‌سر: مه‌ترسیی كورتهێنانێكی دارایی له‌ئارادایه كه ره‌نگه ده‌وڵه‌ت ئیفلیج بكات
حه‌یده‌ر عه‌بادی
وێستگه نیوزـ
ئیئتلافی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌بادی زه‌نگی مه‌ترسیی بۆ دۆخی ئابوریی عیراق لێدا و رایگه‌یاند كه وڵات له به‌رده‌م كورتهێنانی داراییدایه كه ره‌نگه به‌هۆیه‌وه دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ئیفلیج ببن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی ئازاری 2020 بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئیئتلافی نه‌سر هۆشداریی داوه له‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه ببێته‌هۆی داڕمانی ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی له عیراق، هۆكاره‌كه‌ش "سیاسه‌تی چه‌وتی ئابورییه كه بوه‌ته‌هۆی كورتهێنانی دارایی و ئابوری".
به‌پێی ئیئتلافی نه‌سر، ئه‌و سیاسه‌ته ئابوریه هه‌ڵانه‌ی حكومه‌تی ئێستای عیراق و سیاسه‌تی خه‌رجیی زیاد له پێویستن وایكردوه عیراق بكه‌وێته بازنه‌ی مه‌ترسیی دارایی و ئابورییه‌وه و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م حكومه‌ته پاره‌یه‌كی زۆری بۆ ماوه‌ته‌وه‌ت، به‌ڵام كورتهێنان له بودجه‌ی ئێستایدا گه‌یشتوه‌ته زیاترله 50 ترلیۆن دینار."
پێشبینیش ده‌كات كه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، عیراق بكه‌وێته ناو كورتهێنانێكی زۆر توند كه نه‌تانه‌ت نه‌توانێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ شایسته‌كانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بودجه‌ی كارپێكردن دابین بكات.
ئیئتلافه‌كه‌ی عه‌بادی باسی له هۆكاری دیكه‌ش كردوه و ده‌ڵێت كه پاشه‌كشه‌ی بازاڕی دارایی له جیهان و دابه‌زینی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و كه‌مبونه‌وه‌ی جوڵه‌ی بازرگانی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زه‌نگی مه‌ترسیداره بۆ دروستبونی قه‌یرانی ئابوری به‌منزیكانه.
PM:06:28:07/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت