نەتەوە یەکگرتووەکان: 13 هەزار کۆچبەر لەسەر سنوری نێوان تورکیا و یۆنان کۆبوونەتەوە
وێستگە نیوز-
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ١٣ هەزار کۆچبەر لەسەر سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان کۆبوونەتەوە.
دامەزراوەی کۆچی نێودەوڵەتی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕ یەکشەممە ١ ی ئازار-ی ٢٠٢٠ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، نە لایەنی کەمەوە ١٣ هەزار کۆچبەر لەسەر سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان کۆبوونەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا "ڕێگای ئەوروپا"ی بە ڕووی کۆچبەراندا کردووەتەوە.
رێکخراوی کۆچ لە بەیاننامەکەیدا دەڵێت، " کارمەندەکانمان لە دەروازەکانی بازارکۆل و ئیپسالای فەرمی و خاڵە سنورییە نافەرمیەکانی دیکەوە ١٣ هەزار کۆچبەریان تۆمارکردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە سولەیمان سۆیڵۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، زیاتر لە ٧٦ هەزار کۆچبەر لە ڕێگەی پارێزگای ئەدرنەوە تورکیایان بەرەو سونورەکانی یۆنان و بولگاریا بەجێهێشتووە.
PM:04:37:01/03/2020
ئهم بابهته 1848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت