ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای داخستنی شوێنە گشتییەكان دەكات


وێستگە نیوز-تانیا كفری
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد كە داوایەكیان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كردووە بۆ داخستنی شوێنە گشتییەكانی وەك پرسە و مزگەوت و كافتریاكان، لە چوارچێوەی رێكارەكان بۆ ڕێگرتن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا .


هۆشیار ئیسماعیل ئاشكرایكرد كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بابەتی تاوتوێكردنی رێكارەكان بۆ رێگری لە بڵاو بوونەوەی كۆرۆنا داوایان كردووە شوێنە گشتییەكان داخرێن.

سەبارەت بە مزگەوتەكان و پرسەكان وتی ئەوە لە دەست ئەوقاف و حكومەتدایە بەڵام بڕیاری پێویستە كە بدرێت لەلایەنه حكومەتەوە، هەروەها هۆشیار ئیسماعیل رایگەیاند داخستنی كافتریا و باڕ و شوێنە گشتییەكان گرنگە و داوامان لە حكومەت كردووە بڕیارێكی لەو جۆرە بدات.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگادا بڕیاردا له‌سبه‌ینێ‌ وه‌ ده‌وامی‌ خوێندنگاكانی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاده‌گیرێت، وه‌ك پاراستنی‌ گیانی‌ خوێندكاران له‌سنوری‌ پارێزگاكه‌ ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ نه‌خۆشی‌ كۆرۆنا له‌ته‌شه‌نه‌كردندایه‌ و ئه‌مرۆش شاری‌ كه‌ركوك چوار توشبووی‌ ڕاگه‌یاند.

به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ به‌هۆی‌ پاراستنی‌ گیانی‌ خوێندكارانه‌وه‌و دوربوونیان له‌په‌تای‌ كۆرۆنا، تاوه‌كو 4 ی‌ ئازاری‌ 2020 ده‌وامی‌ خوێندنگاكان ڕاده‌گیرێت.

 


PM:06:03:25/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 3008 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو