بەهۆی گرانفرۆشی دەمامك دەرمانخانەیەكی دیكە داخرا


وێستگە نیوز-
قایمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكرد كە "بەهۆی فرشتنی یەک دەمامک بە (12) هەزار دینار، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە دەرمانخانەی هۆم کەی دادەخرێت".

لە ڕاگەیەندراوێكدا قایمقامیەت ئاشكرایكرد كە لەدرێژەی بەدواداچونەکانی لیژنەی تەندروستی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانە و نۆرینگەکان و رێگری کردن لە بەرزکردنەوەی نرخی دەمامک، کەمێک پێش ئێستا دەرمانخانەی (هۆم کەی) لەناو ماجدی مۆڵ داخرا.

دەرمانخانەی هۆم کەی نرخی یەک دەمامکی بە (12) هەزار دینار بە هاوڵاتیان فرۆشتوە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەرمانخانەکە دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

بەهۆی هەبونی خواست لەسەر دەمامک بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هاوڵاتیان رویان لەکڕینی کردوە، لەلایەن بەشێک لەدەرمانخانەکانەوە نرخی بۆ چەند قاتێک لە نرخی ئاسایی خۆی بەرزکراوەتەوە، ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکانی راسپاردوە رێگری بکەن لە زیادکردنی نرخ و سەرپێچیکارانیش روبەروی رێکاری یاسایی بکەنەوە.

هەروەها پێشتر قامیقامیەتی ئاشكرایكرد كە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌ربه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ و به‌هۆی فرۆشتنی ده‌مامكی ماوه‌ به‌سه‌رچو هه‌روه‌ها گرانفرۆشیی ده‌مامكه‌كانه‌وه‌‌ ده‌رمانخانه‌ی ژاڵه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی زه‌رگه‌ته‌ی شاری سلێمانی داخست.هه‌روه‌ها، نۆرینگه‌ی جه‌مال له‌ گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری ده‌مامكی به‌ نرخێكی گران به‌‌ هاوڵاتیانی فرۆشتوه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ویش داخراوه‌.

سەبارەت بەو بابەتە پێشتر لە راگەیەندراوێكدا لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی و چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاشكرایكرد كە بەدواداچوون بۆ نرخی دەمامك لەبازاڕەكانی سلێمانی دەكەن و ڕێگری دەكەن لەهەر گرانفرۆشییەك.

سۆران عەبدولغفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕاگەیاند، لەمیدیاكانەوە زۆر تەركیز كراوەتە سەر زیادبوونی فرۆشتنی دەمامك، بۆیە له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بەدواداچوون دەكەن ئەگەر شوێنێك نرخ گران بكات لێپێچێنەوەی یاسایی لەگەڵدا دەكەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بەهیچ شێوەیەك دەمامك ناشاردرێتەوە، چونكە دوكاندارەكان بۆ فرۆشتنیان هێناوە، لیژنەكانیش دەچنە كۆگای دوكانەكانەوە ئەگەر بیشارنەوە، بێگومان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكەن.

باسی لەئەوەشكرد، ناهێڵن گرانفرۆشی دروستبێت، هەر هاوڵاتییەكیش سكاڵایەكی هەیە و دەزانێت گرانفرۆشی دروستبووە یان دەمامك شاردراوەتەوە، با لیژنەكان ئاگادار بكاته‌وه‌.

د.ح

 


PM:10:53:22/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 2504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو