ته‌ندروستی سلێمانی: ده‌ستگیرا به‌سه‌ر برێكی زۆر ده‌مامكی به‌سه‌رچودا
وێستگە نیوز-
دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی ئێران هاوڵاتیان هه‌وڵیان ده‌دا بۆ وه‌ده‌ستخستنی ده‌مامك بۆ خۆپارێزی، به‌شێك له‌و كه‌س و بازرگانانه‌ی ئه‌وه‌یان به‌هه‌ڵزانیوه‌و ده‌ستیان داوه‌ته گران فرۆشی و فرۆشتنی ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه به‌سه‌ر چون.
ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرایكرد كە "لیژنه‌كانی به‌دواداچونی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پێناو سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان له به‌دواداچونێكیاندا ئه‌مرۆ (شه‌مه 22-2-2020) سه‌ردانی چه‌ند شوێنێكیان كردوه، له‌سه‌ردانه‌كاندا ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ندین ده‌مامك كه به‌سه‌ر چون".
راشیگەیاندووە كە "لێره‌وه داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین كاتێك ده‌مامك ده‌كرن ئاگاداری به‌سه‌رچون بن، ئه‌و هاولاتیانه‌ی كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له سلێمانی ده‌مامكیان كریوه سه‌یری رێكه‌وته‌كه‌ی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌سه‌رچوو بو بیگه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێیان كریوه‌و رێكاری یاسایش بگرنه‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی خه‌ڵكی ده‌خه‌ڵه‌تێنن".
د.ح
PM:09:34:22/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1944
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت