بە وێنە.. رووداوێكی هاتوچۆ لە باوەنور روویدا
وێستگە نیوز-تانیا كفری
بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لە باوەنور دوو كەس بریندار بوون و برینی یەكیان سەختە.
سەرچاوەیەك بۆ وێستگە نیوز ئاشكرایكرد كە رووداوەكە بەهۆی بەریەككەوتنی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە، لە ئەنجامدا دوو كەس بریندارن و گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمد کەلاری لەباوەنور.
وتىشى: بەڵام بەهۆی سەختی برینەكه و خراپی دۆخیەوە، یەكێك لە بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەكرێت.
PM:08:04:22/02/2020
ئهم بابهته 2552
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت