خۆپیشاندان له سلێمانی دهستی پێكرد
ویستگه نیوزـ
وهك بڕیاربوو، ئەمڕۆ شەممە 22ی شوباتی 2020، دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری و چەند داوایەکی دیکە، خۆپیشاندانی سەرتاسەری له شاری سلێمانی و رانیە و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دهستپێكرد.
پێشتر لیژنهی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندان رایگهیاندبوو، "خۆپیشاندانەکە کاتژمێر 3 ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارەکانی هەرێم بەرێوەدەچێت".
یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ، "چارەسەرکردنی دەستبەجێی کێشەی سوتەمەنیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان، وەک کارەبا، نەوت، غاز و ئاو و تادوایی. چونکە دەبێت ئەولەویەتی کاری دەسەڵات بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵک بێت، نەک بۆ کۆمپانیاکانی دەسەڵات".
لە داواکارییەکی دیکەشدا هاتووە، " دۆزینەوەی هەلی کار و دامەزراندنی گەنجان و بێکاران و دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان،وە هەروەها دامەزراندنی فەرمانبەری کاتی و مامۆستای گرێبەست و خۆبەخشەکان بە شێوەی هەمیشەیی".
PM:03:07:22/02/2020
ئهم بابهته 2916
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت