کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق: لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە ٥٤٥ کەس کوژراون



وێستگە نیوز- 
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق ئاماری کوژراو و دەستگیرکراوان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی عیراقی لەسەرەتای دەستپێکردنیەوە تا ئەمڕۆ بڵاوکردەوە.

عەلی بەیاتی، ئەندامی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە تا ئەمڕۆ ٥٤٥ کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، لەو ژمارەیەش ١٧ کەس سەر بە هێزە ئەمنیەکان بوون. 

بەیاتی وتیشی، "  ژمارەی بریندارانی خۆپیشاندانەکان لە سەرەتای دەستپێکردنەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە ٢٤ هەزار کەس". 

لەبارەی ژمارەی فڕێنراوانیشەوە بەیاتی وتی، " ژمارەی ئەوانەی فڕێنراون٧٩ کەسە و لەو ژمارەیەش چوار کەسیان ژنن، لەو ژمارەیەش ٢٢ کەسیان ئازاد کراون کە تەنها یەکێک لە ئازادکراوەکان ژنە". 

ئاماژەی بەوەش کرد، " ژمارەی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان  دوو هەزار و ٨٠٠ کەسە کە زۆربەیان ئازادکراون جگە لە ٣٨ کەس کە تا ئێستا ئازاد نەکراون". 

ئەندامەکەی کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق هیواشی خواست محەمەد تۆفیق عەلاوی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عیراق زیاتر لە فەرماندەی هێزە ئەمنیەکان پشت بە کەسانێک ببەستێت کە بایەخ بە مافی مرۆڤ دەدەن لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی خۆپیشاندانەکانی عیراق. 


ش . ر 


PM:12:45:19/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو