ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر كۆمپانیای رۆسنه‌فی روسیا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا كۆمپانیایه‌كی خسته لیسی سزاكانییه‌وه كه لقێكی سه‌ربه كۆمپانیای رۆسنه‌فتی زه‌به‌لاحی روسیایه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له بنه‌ڕه‌تدا سزاكه‌ی به‌سه‌ر ڤه‌نزوێلا سه‌پاندووه و بڕیاره‌كه‌ی دژی كۆمپانیای Rosneft Trading SA ده‌ركردووه و كه كۆمپانیایه‌كی تۆماركراوه له سویسرا و لقێكی سه‌ربه كۆمپانیای رۆسنه‌فی روسیایه.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، نابێت هیچ هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ناوبراو بكه‌ن و ماوه‌ی 90 رۆژی بۆ دیاریكردون تا كۆتایی به مامه‌ڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه بهێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر ده‌ركردنی بڕیاری سزاكه بڵاویكردوه‌ته‌وه كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بڕیاره‌كه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركردوه.
PM:11:21:18/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت