وێنه‌ی شه‌هیده‌كانی ئه‌مشه‌وی هێرشەکەی داعش بۆسەر قه‌زای دوبز


وێستگە نیوز-تانیا کفری 

ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیانكرده‌ سەر گوندی چەخماخەی سەربە قەزای دوبز لە سنوری کەرکوک و چوار هاوڵاتیی كوردیان شه‌هید و بریندار كرد.

خالید ئیبراهیم، بەرپرسی کۆمیتەی دوبز-ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە وێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند، بەهۆی هێرشەکەوە چوار کەس کوژراون و دوو برینداریش هەیە، وتیشی، " هەموو شەهید و بریندارەکان کوردن". 

هێرشه‌كه‌ی داعش بۆسه‌ر گوندی چه‌خمامه‌، له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ لەسنوری کەرکوک كوردن. 


PM:10:48:18/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 22432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت