هه‌ولێر..بكوژێك دوای شه‌ش ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانێك ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه دوای شه‌ش ساڵ له ئه‌نجامدانی تاوانێكی كوشتن، به‌مدواییه بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، دوای ئەوەی تۆمەتبارێك لە ساڵی 2014دا لە كۆمەڵگای بنەسڵاوە لە هەولێر كەسێكی كوشت و دواتر بۆ شوێنێكی نادیار هەڵات، ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كرا.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نەجاڕ، لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، لە 31ی 3ی ساڵی 2014دا، تۆمەتبارێك بە ناوی (خ.چ.ق.)، تەمەن (39) ساڵ، بە چەكی جۆری كڵاشینكۆف لە كۆمەڵگای بنەسڵاوە هاووڵاتییەکی بە ناوی (سامان عەلی عومەر) کوشتبوو.
عەمید دلێر نەجاڕ وتیشی، تۆمەتبارەكە دوای ئەنجامدانی تاوانەكە بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو و خۆی حەشار دابوو.
روونیشی كردەوە، ئەمڕۆ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر توانییان تۆمەتبارەكە لە کۆمەڵگای مەلائۆمەر دەستگیر بكەن، کە دەمانچەیەک و دوو مەخزەن و چەند فیشەکێکیشی پێ بوو.
ئاماژەی بەوەش كرد، كە تۆمەتباری ناوبراو پێشتر بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادان لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو.
PM:11:01:17/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 3240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت