مژده مه‌حمود سه‌ردانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كرد كه به‌هۆی به‌فره‌وه گیریان خواردبوو
مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ
وێستگه نیوز ـ
مژده مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو سه‌ردانی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی كردووه كه به‌هۆی به‌فربارینی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه گیریان خواردبوو.
مژده مه‌حمود، له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه: "شەوی رابردوو لە سۆران و سنووری باپشتیان و باڵەکایەتی، سەردانی ئەو برا پێشمەرگانەم کرد کە رۆژی پێنجشه‌ممه بەهۆی بەفر بارینی زۆرەوە لە حاجی هۆمەران داوای بەهاناوەچونیان کرد‌و لەدۆخێکی خراپ‌دا بوون".
ئه‌وه‌شی وتووه: "لە فەرماندەیی هەڵگورد سەردانی ئەو برا پێشمەرگەیەی ترم کرد، کە دەستبەسەر کراوە بەهۆکاری ئەوەی بانگەوازی کردووە فریایان کەون، لە نزیکەوە بینیم و داوامانکرد بەزووترینکات ئەوانەی هۆکاری ئەو دۆخەی ئەوان بوون سزا بدرێن نەک ئەوەی بانگەوزی کردووە فریایان بکەون".
له باره‌ی راگرتنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌كانیشه‌وه نووسیویه‌تی: "بۆ ئەو پێشمەرگانەی مووچەکانیشیان بەهۆی ئەو رووداوەوە راگیراوە، ته‌ئکیدیان کردینەوە کە لە زووترین کاتدا مووچەیان دەدرێتێ".
دواجار مژده ده‌ڵێت: "ئەگەر چی بەفرێکی زۆر و بەستەڵەک بوو، بەڵام هیچ شتێک رامانناگرێ بۆ بەدەمەوە چوونی خەڵک و خزمەتکاری خەڵک، گوڵیشم دا بە برا پێشمەرگە خۆشەویستەکانمان".
هــ. ر
AM:10:25:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 12928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت