باری كەشوهەوا بۆ ئەمڕۆو سبەی بڵاو كرایەوە


وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شەممە 15ی شوباتی 2020 بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئاسمان ئەم دوو رۆژە نیمچە هەور و هەور دەبێت.


له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه‌: هه‌ور نیمچە هەور دەبێت، پاشان سبەینێ دەبێت بە هەور و نمە باران لە هەندێك لە ناوچەكان.
له‌ باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ بۆ سبەینێ هاتووه‌: له‌ هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله‌ ده‌بێت، له‌ سلێمانی 13 پله‌، دهۆك 9 ده‌بێت، كه‌ركوك به‌رزترین 16 پله‌ ده‌بێت.

بەرز بوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە دوای ئەو شەپۆلە سەرمایە دێت كە هەفتەی پێشوو ناوچەكەی گرتەوە.

د.ح
 


AM:11:06:14/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 4248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت