پارێزگای هه‌ولێر له باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ روونكردنه‌وه ده‌دات
دیمەنێک لە شاری هەولێر
وێستگه نیوز ـ
پارێزگای هه‌ولێر له باره‌ی ده‌وامی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 13ی شوباتی 2020، روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌وام ئاساییه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێردا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، تیایدا هاتووه: بەیانی رۆژی پێنجشەممە 13ی شوباتی 2020، دەوام لە دام ودەزگا فەرمییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاسایی دەبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: لە ئەگەری دروست بوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان لە ناوچە شاخاوییە ساردەکان، سەرۆکی یەکەی کارگێڕی سەر پشک دەکەن لە بڕیاردان لەسەر دەوامی فەرمانبەران.
هاوكات د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌وامی خوێندنگه‌و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی ئاساییه و پشوو نییه.
له لایه‌كی دیكه‌وه دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه: راسته سبه‌ینێ به‌فر له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ده‌بارێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزم نین، ده‌وام راناگیرێت.
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لە شارەکاندا بە رێژەی جیاواز بەفر دەبارێت و لە سەنتەری شاری هەولێردا لە نێوان پێنج تا 10 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، سلێمانی شەش تا 12 سانتیمەتر، دهۆک 20 تا 30 سانتیمەتر، کەرکوک دوو تا پێنج سانتیمەتر و هەڵەبجەش حەوت تا 15 سانتیمەتر بەفر دەبارێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "بەڵام سەرەڕای بارینی بەفریش، پێشبینی ناکرێت سەرماکەی چەند رۆژی رابردوو بگەڕێتەوە، چونكه ئه‌وه بارسته هه‌وایه‌كی سارد بوو و تێپه‌ڕی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆک راگەیاندووه: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری دھۆک پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی کێشەی ھاتوچۆ لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری دھۆک، هۆکار بووە بۆ دەرکردنی بڕیارەکە.
PM:09:47:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 9612
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت