پارێزگاری سلێمانی: سبه‌ینێ پشوو نییه
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 13ی شوباتی 2020، شه‌پۆلێكی به‌فربارین سه‌نته‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم و شاری سلێمانی بگرێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی نه‌كراوه‌ته پشوو.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه ده‌وامی خوێندنگه‌و فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی ئاساییه و پشوو نییه.
هاوكات دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاندووه: راسته سبه‌ینێ به‌فر له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی ده‌بارێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزم نین، ده‌وام راناگیرێت.
ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "لە شارەکاندا بە رێژەی جیاواز بەفر دەبارێت و لە سەنتەری شاری هەولێردا لە نێوان پێنج تا 10 سانتیمەتر بەفر دەبارێت، سلێمانی شەش تا 12 سانتیمەتر، دهۆک 20 تا 30 سانتیمەتر، کەرکوک دوو تا پێنج سانتیمەتر و هەڵەبجەش حەوت تا 15 سانتیمەتر بەفر دەبارێت".
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، "بەڵام سەرەڕای بارینی بەفریش، پێشبینی ناکرێت سەرماکەی چەند رۆژی رابردوو بگەڕێتەوە، چونكه ئه‌وه بارسته هه‌وایه‌كی سارد بوو و تێپه‌ڕی".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دھۆک راگەیاندووه: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما، سبەینێ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری دھۆک پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە: بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی کێشەی ھاتوچۆ لە زۆربەی ناوچەکانی سنوری دھۆک، هۆکار بووە بۆ دەرکردنی بڕیارەکە.
PM:09:18:12/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 27152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت