ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌زار و 200 كیلۆ دوگی ئێرانی‌دا گرت
دەستبەسەردا گرتنی دووگی ئێرانی بەستوو.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌زار و 200 كیلۆ دووگی به‌ستووی قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانی‌دا گرت كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمدا ساغی بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز ناردووه ده‌ڵێت: "هێزه‌كانمان توانیان شه‌وی 10ی شوباتی 2020، ده‌ستبگرن به‌سه‌ر دووگی به‌ستووی ئێرانی قه‌ده‌غه‌كراودا".
دەشڵێت: "بڕی دووگەکە پێكهاتبوو له 60 كارتۆن كه هه‌ر كارتۆنه‌ی 20 كیلۆگرامی تیادابوو كه ده‌كاته بڕی هه‌زار و 200 كیلۆ گرام، كه‌به‌شێوه‌ی قاچاخ و شاراوه له‌ئێرانه‌وه هێنرابوون بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی ساغ كردنه‌وه و فرۆشتنی به هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و هه‌رێم".
راشیگه‌یاندووه: دووگه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كرا به‌مه‌به‌ستی رێكاری یاسایی.
هــ. ر
PM:12:32:11/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1576
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت