مووچه‌ی مامۆستایان دواخرا
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پشووی فه‌رمیی له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی راگه‌یاند و به‌و هۆكاره‌ش سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ناكرێت.
ئه‌مشه‌و جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشەممە 11ی شوباتی 2020 بە ھۆی ئەو سەرما و سۆلەی كە رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، لە تەواوی دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كه بڕیاربوو سبه‌ینێ دابه‌ش بكرێت، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوبه‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه "به‌هۆی ئه‌وه‌ی سبه‌ینێ پشووی فه‌رمی سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمه، بۆیه مووچه دابه‌ش ناكرێت و ده‌كه‌وێته رۆژی دواتره‌وه".
پێشتریش راگه‌یاندنی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌ی كردبوه‌وه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشووی بۆسه‌رجه‌م داموده‌زگاكان له‌سنوری پاریزگای هه‌ولێر راگه‌یاندراوه، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ناكرێت و بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دواده‌خرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی دابه‌زینی به‌رچاوی پله‌كانی گه‌رما و سه‌رماوسۆڵه‌وه، له سنوری په‌روه‌رده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌وامی سبه‌ینێ سێشه‌مه كراوه‌ته پشوو، هاوكات فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و چه‌ند زانكۆ و په‌یمانگایه‌كیش پشوی فه‌رمیان راگه‌یاندوه.
PM:11:14:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 4012
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت