بەوێنە.. خەڵاتەکانی 92ـەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکار دابەشکران

‌فۆتۆ: گێتی

وێستگه‌ نیوز ـ

له‌ هۆڵی شانۆگه‌ری دۆلبی له‌ هۆڵیوود له‌ لۆس ئه‌نجڵس، 92 هه‌مین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆسکاری ئەمساڵ بەڕێوەچوو و خەڵاتەکان دابەشکران.

 
ئەکتەر و هونەرمەندان بە نوێترین مۆدێلی جلوبەرگەوە، بەشدارییان 92مین فێستیڤاڵی ئۆسکار-ی ئەمریکا کرد.

براوەکانی خەڵاتی 92مین ئۆسکار 2020
 
باشترین دەرهێنەر
بۆنگ یون هوو، دەرهێنەر و سیناریۆنووسی کۆریای باشوور، خەڵاتی باشترین دەرهێنەر لە فیلمی پاراسایت وەرگرت.
 
باشترین ئەکتەر
واکئین فینیکس، ئەکتەر و بەرهەمهێنەری سینەمایی ئەمریکا
 
باشترین خانمە ئەکتەر
رینێ زاڵەگەر، لە فیلمی جوودی
 
باشترین گۆرانی
لۆڤ می ئەگەین لە فیلمی رۆکیت مان
 
باشترین میوزیک
فیلمی جۆکەر
 
باشترین فیلمی بیانی
فیلمی پاراسایت لە بەرهەمی کۆریای باشوور
 
باشترین فیلم
فیلمی پاراسایت لە بەرهەمی کۆریای باشوور
 
باشترین مەیک ئەپ و مۆدێلی پرچ
فیلمی بۆمشێڵ لە بەرهەمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
 
باشترین ڤیژوڵ ئیفێکتس
فیلمی 1917 لە بەرهەمی بەریتانیا
 
باشترین مۆناتاژ
فۆرد ڤی فیراری
 
باشترین سینەماتۆگرافی
رۆجەر دێکینز، 1917
 
باشترین میکسی دەنگ
رۆجەر دێکینز، 1917
 
باشترین مۆنتاجی دەنگ
فۆرد ڤی فیراری
 
باشترین ئەکتەری یاریدەدەر
لۆرا دێڕن لە فیلمی مێریج ستۆری
 
باشترین کورتە فیلمی دۆکیۆمێنتەری
لیڕنینگ تو سکەیت بۆڕد ئین ئە وۆر زۆن
 
باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری
ئەمێریکن فاکتری
 
باشترین جلوبەرگ
ئارێین فیڵیپس لە فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود
 
باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان
فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود
 
کورتە فیلمی ئەکشنی زیندوو، واتە Live-action
نەیبەڕس وندۆ
 
باشترین سکرینپلەی گونجاو Best adapted screenplay
تەیکا وایتیتی لە فیلمی جۆجۆ رابیت
 
باشترین سکرینپلەی بنچینەیی Best orginal screenplay
بۆنگ جوون لە فیلمی پاراسایت
 
باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن
هێڕ لۆڤ
 
باشترین فیلمی ئەنیمەیشن
تۆی ستۆری 4
 
باشترین ئەکتەری یاریدەدەر
براد پیت لە فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود

براد پیت، ئەکتەری ناوداری سینەمای ئەمریکا، براوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری یاریدەدەر بوو بۆ فیلمی وانس ئەپئۆن ئە تایم لە هۆڵیوود و ئۆسکاری وەرگرت.

براد پیت لەکاتی وەرگرتنی خەڵاتەکەیدا وتی: "سوپاسی هەموو ئەو کەسە مەزنانە دەکەم کە لەگەڵ مندابوون و بوونەهۆی ئەوەی ئێستا من لێرە بووەستم لەبەردەمتان و کاتێکی خۆش لە هۆڵیوود بەرمە سەر، ئەمە راستییە. ئەم خەڵاتە دەیبەخشمە منداڵەکانم، هەموو شتێک دەکەم بۆتان، شەیدای ئێوەم".

لەدوای وەرگرتنی خەڵاتەکە براد پیت لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە تۆ لە ژیانی هونەریتدا براوەی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵاتەکان بوویت، ئایا کاتی نەهاتووە ئیدی سەرقاڵی ژیانی خۆی بیت؟ وتی: "نەخێر، هیوادارم لە کارە هونەرییەکانم دوور نەکەومەوە. چوونکە بەڕاستی ژیانێكی خۆش و تایبەتە. من ماوەی 30 ساڵە سەرقاڵی ئەم کارەم، بۆیە بۆ من زۆر زۆر تایبەتە و هەستیش بە بەرپرسیارەتی دەکەم لەئاست کارەکەی خۆم، بۆیە پێم باشە بۆ ماوەیەکی کەم بڕۆم و دواتر بگەڕێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەندێ کاری نوێ".

ئۆسکاری ئەمساڵ لە زیاتر لە 225 وڵات و ناوچە و هەرێم لە سەراسەری جیهان پەخشکرا. کۆی خەرجی رێکخستنی فیستیڤاڵی ئۆسکار ، 44 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە. کۆی خەرجی جوانکردنی خانمانی بەشداربووی فیستیڤاڵەکە، نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

2 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری ئەمریکی خەرجی 30 چرکە ریکلامکردنی بازرگانی بوو لەکاتی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی ئۆسکار و خەرجی یەک مەتردووجا لە فەرشی سوور یەکسانە بە نزیکەی 25 هەزار دۆلاری ئەمریکی.

هــ. ر


AM:10:10:10/02/2020










































ئه‌م بابه‌ته 4768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو