مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2019 و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی یه‌كه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو، رۆژی دووشه‌ممه 10ی شوباتی 2020، مووچه‌ی هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی حه‌فتاو هه‌شتای سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات له خشته‌یه‌كی نوێشدا كه وێنێ یه‌كشه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: رۆژی سێشه‌ممه 11ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ك هاتووه: رۆژی چوار شه‌ممه 12ی شوبات، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی پێنجشه‌ممه 13ی شوباتی 2020، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
هــ. ر
AM:09:08:10/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 5912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت