پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی گه‌رمیان ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعشدا گرت

‌یەکێک لە حەشارگەکانی داعش

وێستگه‌ نیوز ـ تانیا کفری
ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ناوچه‌ی زنانه‌ ئۆپراسیۆنێكیان بۆ كێوماڵ كردنی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجامداو ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌یه‌كی ئه‌و چه‌كدارانه‌دا گرت.

بەپێی زانیارییەکان، کێوماڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە چەکدارانی داعش لەسنورەکە لەهەفتەی ڕابردوودا سێ کەسیان فڕاند کە دوانیان برابوون و کوردبوون ئەویتریان هاوڵاتییەکی عەرەب بوون.

دوای چوار رۆژ لە فڕاندنی ئەو سێ هاوڵاتییە، هاوڵاتییە عەرەبەکە ئازادکرا، بەڵام دوو کوردەکە چارەنوسیان نادیارە.

لە لایەکی ترەوە، لیوا نەوشیروان، بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان کە خۆی سەرپەرشتیاری ئۆپراسیۆنەکەی کردووە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمڕۆی هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایشدا لە ناوچەی زنانە، دەست بەسەر چەند حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشدا گیرا.

وتیشی: "دوای دەستبەسەردا گرتنی مۆڵگەکان سەرجەمیان ئاگریان تێبەردراو سووتێندران".

هــ. ر


PM:09:21:09/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 5092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو