گەرمیان.. بۆمبێک بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە



وێستگە نیوز-تانیا کفری 
کەمێک پێش ئێستا لە گەرمیان بۆمبێک بە هێزێکی پێشمەرگەدا تەقییەوە. 

لەکاتێکدا هێزەکانی لیوای 144 پێشمەرگە سەرگەرمی کێوماڵکردنی سنوری زنانەی سەر بەقەزای کفری بوون بۆمێک پێیاندا تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەکانی وێستگە نیوز پێشمەرگەیەک لەئەنجامی تەقینەوەکەدا بریندار بوو.

لای خۆشیەوە جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی نەوجول هەواڵەکەی پشتڕاستکردووە. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، کێوماڵکردنی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هێزەکانی داعش لەسنورەکە لەهەفتەی ڕابردوودا  سێ کەسیان فڕاند کە دوانیان برابوون و کوردبوون ئەویتریان هاوڵاتییەکی عەرەب بوون.

دوای چوار ڕۆژ لە فڕاندنی ئەو سێ هاوڵاتییە، هاوڵاتییە عەرەبەکە ئازادکرا، بەڵام دوو کوردەکە چارەنوسیان نادیارە.




PM:01:34:09/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 5416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت