تایلەند.. 27 كەس لە رووداوی بەبارمتەگرتندا كوژران


وێستگە نیوز-
پۆلیسی تایلەند ئاشكرایكرد كە چەكدارێك لە دوێنێوە لە یەكێك لە مۆڵەكاندا ژمارەیەك كەسی بە بارمەتە گرتووە و توانراوە كەسەكە بكوژرێت، بەڵام لەو رووداوەدا 27 كەس كوژراون.

برایۆت چان سەرۆكوەزیرانی تایلەند ئاشكرایكرد روداوەكە لە شاری ناخۆن بووە ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە سەربازی وڵاتەكەیان بووە و زیاتر لە 50 كەس بریندار بوون و 27 كەسیش كوژراون.

پاش بە بارمتگرتنی ژمارەیەك كەس لە مۆڵەكەدا، پۆلیس بۆی دەركەوت ئەو كەسەی هەستاوە بەو كارە سەربازێكە بە ناوی جاكرابانت تۆما كە تەمەنی 32 ساڵە، هاوكات كەسێكی شارەزا و راهێنەرێكی بە توانایە لە بەكارهێنانی نیشانەشكێنی لە هێزی كۆماندۆز.

پۆلیس ئاشكرایكرد كە تۆما لە بنكەیەكی سەربازی چەكی دزیوە و هەروەها سەرەتا دوو كەسی كوشتووە و لە بنكە سەربازییەكە بە ئۆتۆمبێلێك هەڵهاتووە.

سەرەڕای كوژران و بریندار بوونی ئەو ژمارە زۆرە بەڵام پۆلیس ئاشكرایكرد كە توانیویانە سەدان كەس رزگار بكەن.
 
هۆكاری رووداوەكەش ئەوە بووە سەربازەكە هەستی كردووە لە گرێبەستێكی كڕینی پارچە زەویەكدا فێڵی لێكراوە، ئەوەش بۆتە هۆی توڕەیی و بەهۆیەوە ئەو رووداوە دروستبووە كە لە دوێنێوە ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی لە مۆڵێكدا بە بارمتە گرتبوو.
 



د.ح  


AM:08:34:09/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 54580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت