خانه‌قین..داعش باوک کوڕێکی کوشت


وێستگەنیوز- ِتانیا کفری

لە سنوری گوندی سەعدونی سەر بە قەزای خانەقین چەکدارانی رێکخراوی داعش باوک و کوڕێکیان کوشت.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قەزای خانەقین، بە وێستگەنیوز-ی ڕاگەیاند، ئه‌مشه‌و چەند چەکدارێکی داعش چوونەتە ناو گوندی سەعدون له‌ سنوری قه‌زای خانه‌قین و باوک و کوڕێکیان کوشتووە.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ عیراق شكستهێنان به‌ رێكخراوی داعش و كۆتایی هاتنی ئه‌و ریكخراوه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌، به‌ڵام هێشتا چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و ناوچه‌ دووره‌ ده‌سته‌كان بوونیان هه‌یه‌ و شانه‌ نوستوه‌كانیشی هێشتا له‌ شاره‌كاندا ماون.

ناوبه‌ناو چه‌كداران و شانه‌ نوستوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منی و چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عیراق و زۆرجاریش هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌كه‌نه‌ ئامانج.

شه‌وی 1ی شوباتی 2020یش، لەسەر ڕێگای کفری – زنانە، لەلایەن چەند چەکدارێکی سەربە پاشماوەکانی داعشەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەستێنراوەو پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار فڕێنران، لەو کاتەدا وا بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتییەكی عەرەب  هەوڵیدابوو بە هانایانەوە بچێت و رێگری لە فڕاندنیان بكات، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ئەویشیان فڕاند.


PM:11:31:06/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 4196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو