وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كۆچی دوایی كرد
عەتا شێخ حەسەن
وێستگه نیوز ـ
عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە، کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی شوباتی 2020، لە کاتی چوونی بۆ دەوام، عەتا شێخ حەسەن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.
زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن به‌هۆی جه‌ڵته‌وه گیانی له ده‌ستداوه.
AM:09:07:06/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت