زانیاری لە بارەی دواین گۆڕانكارییەكان لە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان


وێستگە نیوز-
بە پێی پێشبینییەكان بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، بەر لەوەی دوو رۆژی داهاتوو شەپۆلێكی بەفروباران روو لە ناوچەكانی دیكە بكات.


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان نوێترین پێشبینی بۆ 48 كاتژمێری داهاتووی كەش و هەوا كردووە و بە پێی پێشبینی ئاسمان ئەمڕۆ لە زۆرینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە دهۆك ئەگەری باران بارین هەیە.

سەبارەت بە سبەینێش ئاسمان زیاتر پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت، بە گشتی و باران نابارێت.

هاوكات بە پێی زانیاریەكان پێشبینی دەكرێت لە رۆژانی داهاتوو شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچەكە بگرێتەوە و پلەكانی گەرما روو لە دابەزینەوە بكەن.

د.ح
 


AM:10:15:05/02/2020










ئه‌م بابه‌ته 4964 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت