پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ  پێنجشه‌ممه‌ 30ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.

كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان هه‌ور و نیمچه‌ هەور دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی بچڕبچڕ و بارینی به‌فرێكی كه‌م و له‌كاته‌كانی ئێواره‌دا له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 15 پلە، لە سلێمانی ‌14، دهۆک 13، کەرکوک 15 پلە دەبێت.

بۆ سبەینێ ێنجشه‌ممه‌ 30ی كانونی دووه‌می 2020، كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: ئاسمان هەور و نیمچه‌ هه‌ور دەبێت لەگەڵ بارینی نمه‌ باران له‌ كات و شوێنی جیاواز و بارینی به‌فر له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان.

هه‌ر له‌ سبه‌ینێدا پله‌كانی گه‌رما به‌مجۆره‌ ده‌بن: لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 13 پلە، لە سلێمانی‌ 13، دهۆک 12، کەرکوک 14 پلە دەبێت.


AM:10:23:29/01/2020










ئه‌م بابه‌ته 6604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو