له‌كاتی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی سه‌ده باڵیۆزی سێ وڵاتی عه‌ره‌ب له ژووره‌كه‌ی تره‌مپ بوون
وێستگه نیوزـ
له‌كاتی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی سه‌ده له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باڵیۆزی سێ وڵاتی عه‌ره‌بیش له ژووره‌كه‌ی تره‌مپ بوون، ئه‌مه‌ش حزبوڵای لوبنانی توڕه كردووه و ده‌ڵێت چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌ب به‌شدارییان له رێككه‌وتنه‌كه كردووه.
میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه باڵیۆزی هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حره‌ین و سوڵتان نیشینی عوممان له ژووره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بوو و خودی تره‌مپیش سوپاسی ئه‌و سێ وڵاته‌ی كردووه كه ئاماده‌ی مه‌راسیمی راگه‌یاندنی رێككه‌وتنه‌كه بوون و وتی: "ئه‌و سێ وڵاته هاوكاربوون له داڕشتنی نه‌خشه‌رێگای ئاشتی".
هاوكات حزبوڵای لوبنان رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی به "رێككه‌وتنی ئابڕووچوون" وه‌سفكرد و ئه‌و سێ وڵاته‌ی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی هاوكاربوون مافی فه‌له‌ستینییه‌كان پێشێل بكرێت.
رۆژی سێشه‌ممه 28ی كانونی یه‌كه‌می 2020، به ئاماده‌بوونی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رێككه‌وتنی سه‌ده‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه كه قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل ده‌بێت.
AM:08:53:29/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 4748
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت