پێنجوێن..ته‌رمی كه‌سێك دۆزرایه‌وه كه ئاژه‌ڵی درنده به‌شێكی زۆر له جه‌سته‌ی خواردوه
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و لە گوندێکی سنوری ناحیه‌ی گەرمک لە قه‌زای پێنجوێن تەرمی کەسێک له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه دۆزرایه‌وه کە بەشێکی زۆر لە جەستەی لەلایەن ئاژەڵی دڕندەوە خوراوە.
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن رایگەیاند: تەرمه‌كه لەلایەن شوانێکی گوندی سیاگوێزی سەربە ناحیه‌ی گەرمک دۆزراوەتەوە و لە کاتژمێ ئەمشەو لەلایەن پۆلیسی گەرمکه‌وه تەرمەکە گەیه‌ندراوەتە نەخۆشخانە.
وتیشی: ئەو کەسە تەمەنی لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵانە و جوتێک کالەی سوری لەپێدابووە، تاتۆیەک لەسەر سینگیەتی و هەندێک دراوی ئێرانیشی لە گیرفانەکانیدا بووە.
لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد، دوای پشکنینی بەشی دادی نەخۆشخانەکەیان دەرکەوتووە کە ئاژەڵی دڕندە بەشێکی زۆر لە لەشی خواردوە و مێژووی مردنەکەی لەنێوان 48 بۆ 72 كاتژمێردایه، پۆلیسی گەرمکیش رایگه‌یاندووه كه لێکۆڵینەوەیان له روداوه‌كه ده‌ستپێكردوه.
PM:11:04:27/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 6376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت