كه‌شناسی: له دوو پارێزگای هه‌رێم پله‌كانی گه‌رما بۆ ژێر سفر نزم ده‌بنه‌وه
ئاسمان ساماڵ دەبێت
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ره‌وشی کەشوهەواو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌م بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند: ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، بۆ سبەینێش ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی شەختە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 11 پلە و نزمترین 1 پلە دەبێت، لە سلێمانی 9 بە 1 و دهۆک 8 بە 1 و کەرکوک 12 بە 4 پلە دەبێت.
هاوکات بۆ سبەینێ چوارشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌م، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 12 پلە و نزمترین سفر پلە دەبێت، لە سلێمانی 10 بە -1 پلە، دهۆک 9 بە -1، کەرکوکیش 13 بە 1 پلە دەبێت.
هــ. ر




AM:10:40:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت