په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای چاكسازی ده‌خاته ده‌نگدانه‌وه
دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژە یاسای چاکسازی
وێستگە نیوز ـ
پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پڕۆژەیاسای چاكسازی كرد و بڕیارە رۆژی پێنجشەممە پڕۆژەیاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.
له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه دوێنێ دووشەممە ده‌ستیپێكردەوە و تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشه‌ممه بەردەوام بوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ سەرجەم ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازی كرا‌و بڕیاریشە رۆژی پێنجشەممە 16ی كانوونی دووه‌می 2020، پڕۆژەیاساكە بخرێتە دەنگدانەوە.
ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه: دوای ته‌واوكردنی گفتوگۆكانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له خانه‌نشینی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر، سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی یاسایی و لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌كانی راسپارد سه‌ر له‌به‌یانی سێشه‌ممه 15ی كانوونی دووه‌م، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆببنه‌وه بۆ دارشتنه‌وه‌و پوختكردنه‌وه‌ی پێشنیاز و سەرنجه‌كانی په‌رله‌مانتاران له‌باره‌ی مادده‌و بڕگه‌كانی پرۆژه‌كه و ئاماده‌كردنی راپۆرتی كۆتایی بۆ ئه‌نجامدانی رێككاره یاساییه‌كانی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگەیاندووە: "كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی".
ماوه‌ی دوو رۆژه په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه بۆ پڕۆژه یاسای چاكسازی و دوێنی گفتوگۆكان له ماده‌ی حه‌وته‌می پڕۆژه یاساكه‌دا کە تایبەتە بە مووچەی پلەباڵاکان زۆرترین كاتی برد‌و گرژی كه‌وته نێوان په‌رله‌مانتارێكی نه‌وه‌ی نوێی و په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتییه‌وه و به‌هۆیه‌وه دانیشتنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵگیرا.
AM:08:48:14/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 3144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت