كۆتا پۆستی فه‌یسبوكی ئاسۆ عومه‌ر سواره
ئاسۆ عومه‌ر سوارە
وێستگه نیوز ـ
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، هونه‌رمه‌ندی ناسراو ئاسۆ عومه‌ر سواره به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له سلێمانی كۆچی دوایی كرد، ناوبراو كۆتا پۆستی فه‌یسبووكی دانانی وێنه‌یه‌كی خۆی بووه له‌گه‌ڵ چه‌ند دێڕێك نووسین.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره، به‌یانی ئه‌مڕۆ جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه و به‌هۆیه‌وه كۆچی دوایكردوه.
هاوكات ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌كه‌یه‌تی له مزگه‌وتی ئه‌حمه‌د حاجی عه‌لی له سلێمانی.
ئاسۆ عومه‌ر، كۆتا پۆستی فه‌یسبوكی 11 كاتژمێر پێش ئێستا كردوویه‌تی له‌سه‌ری نووسیوه: "كۆتا وێنه‌ی خۆمتان له ساڵی 2019 پێشكه‌ش ده‌كه‌م به ئێوه‌ی ئازیز و خۆشه‌ویست، به هیوام ساڵی نوێ پڕ خێر و خۆشی بێت بۆ هه‌موان".
هونەرمەند ئاسۆ عومه‌ر سواره، لە ساڵی 1964 لە سلێمانی لە دایکبووە، باوکی مامۆستا بووە و دایکی ژنی ماڵەوە بووە، لە ساڵی 1946 بنەماڵەکەی لە شاری پێنجوێنەوە هاتوونەتە سلێمانی و لەو شارە ژیاوە.
هەر لە منداڵیەوە لە رێگای قوتابخانەکەی، چووەتە ناو کارە هونەرییەکان و پەرەی بەو بوارە داوە. درامای گەردەلوول، دیارترین ئەو کارە هونەرییانەیە کە ئاسۆ عومەر رۆڵێکی سەرەکی تیادا دەگێڕا.
PM:02:04:30/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 36764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت