مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك و دوو توێژ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند و بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌ت و توێژێك دابه‌ش ده‌كرێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی راگه‌یاند، به‌پێی خشته‌كه‌ ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئەنجومەنی دادوەری، كاروباری كۆمەڵایەتی وەزارەتی داد كەمئەندامان مووچە وەردەگرن.

هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی سێشەممە 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ئەوقاف و خوێندنی باڵا مووچە وەرده‌گرن.

بۆ رۆژی چوارشەممەش 18ی كانوونی یه‌كه‌م، خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای ئاسایش، پێشمه‌رگه‌ی زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە ‌و پاسپۆرت ‌و نشینگەی هەرێم بۆ مانگی 10‌ و لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاكانی نەوت‌ و گاز بۆ مانگی نۆ دابەشدەكرێت.

هەر بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی پێنجشەممە 19ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، مووچەی وەزارەتەكانی شارەوانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەزارەتی، كارەبا، پلاندانان، كشتوكاڵ و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی دەستپاكی، دەستەی وەبەرهێنەران، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دیوانی چاودێری و دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی دابەش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ك رۆژی یەكشەممەی داهاتووش كه‌ ده‌كاته‌ 22ی كانوونی یه‌كه‌م، وەزارەتەكانی، ئاوەدانكردنەوە، رۆشنبیری، بازرگانی، سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی پەرلەمان، لەگەڵ مووچەی مانگی 12ی 2018ی خانەنشینی پێشمەرگە دابەش ده‌كرێت. هه‌روه‌ك رۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی كانوونی یه‌كه‌م، مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2018، خانەنشینی شارستانی دابەش ده‌كرێت.

هــ. ر


AM:08:38:16/12/2019




ئه‌م بابه‌ته 4032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو