پەرلەمانتارێك: چاكسازیەكەی حكومەت ئەگەر پەرلەمان گۆڕانی تێدا نەكات فەزیحە روو دەدات


وێستگە نیوز-
هۆشیار عەبدوڵڵا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق رەخنە لە پڕۆژە یاساكەی حكومەت دەگرێت و پێی وایە ئەگەر پەرلەمان گۆڕانی تێدا نەكات فەزیحە روو دەدات.

هۆشیار عەبدوڵڵا لە نوسینێكدا تایبەت بە چاكسازی حكومەت دەڵێت "حوکمڕانی لە هەرێم بە رادەیەک وێرانە، رێکخستنەوەی لیستی مووچە بە هەرایەکی زۆرەوە ناونراوە چاکسازی! ".

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت "ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەڕێم دەنگی لەسەرداوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بە تایبەت موچە و خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی".

د.ح
 


PM:12:25:14/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 3328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت