باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ شه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، بڵاوكرده‌وه كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه بڵاويكردووه‌ته‌وه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك، ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی باران له‌ناوچه جیا جیاكاندا، هه‌روه‌ك بارینی به‌فر له‌ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان و له كاته‌كانی ئێواره‌دا كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م ده‌بێته‌وه.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماوه هاتووه: هه‌ولێر به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 17 پله، سلێمانی 13 پله، دهۆك 15 پله،
كه‌ركوك 18 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ شه‌ممه 14ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران، له ناوچه جیاوازه‌كان.
له باره‌ی پله‌كانی گه‌رماشه‌وه هاتووه: هه‌ولێر 16 پله، سلێمانی 14 پله، دهۆك 14 پله، كه‌ركوك 17 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
AM:11:39:13/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 12072
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت