"نابێت هیج پەرلەمانتارێک خانەنشین بکرێت و پێویستە بگەڕێنەوە سەر کارەکانی خۆیان"
كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه نیوز ـ
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، نابێت هیچ په‌رله‌مانتارێك خانه‌نشین بكرێت و ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی پێشووی.
كاوه عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له به‌رنامه‌ی تاووتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی رایگه‌یاند: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان نین و ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه به‌و شێوازه‌ی ئێستا هه‌یه".
وتیشی: "ئه‌ندامی په‌رله‌مان به مووچه‌ی زیاتر له شه‌ش ملیۆن دینار ئه‌و خولانه‌ی رابردوو خانه‌نشینكراون، په‌رله‌مانتار هه‌بووه ته‌مه‌نی نه‌گه‌یشتووه‌ته 35 ساڵ خانه‌نشین كراوه، ئه‌مه‌ش غه‌دره، چونكه ئه‌و كه‌سه له‌و ته‌مه‌نه‌دا وزه‌ی پێیه‌و ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ری كاری پێشووی هه‌یه مامۆستای زانكۆ بووه با بچێته‌وه سه‌ر كاری مامۆستاییه‌كه‌ی".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "من مامۆستای بنه‌ڕه‌تیم، مه‌عقول نییه كه خولی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌بێت نابمه 40 و خانه‌نشین ببم، پێویسته بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم كه مامۆستاییه".
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عیراق کرا، کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەدا، چاکسازیی پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە هەنگاوەکانی داهاتوودا گشت کەرتەکان دەگرێتەوە.
وتیشی: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئەمەش پڕۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شایستە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت".
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه: دوای گفتوگۆکردنێکی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی پڕۆژە یاساکە و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاریی، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
PM:08:24:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت