ئەردۆغان: ئەگەر خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم بدەنێ رەتی دەكەمەوە


وێستگە نیوزـ

سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند ئەگەر خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێ بدرێت، رەتیدەكاتەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووس، پرسیاری لەسەر خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئاشتی لێكرا و ئەویش راگەیاند: ئەگەر خەڵاتەكەی پێ بدرێت، وەری ناگرێت و رەتیدەكاتەوە.

پێشتر حكومەتی توركیا رەخنەی لە بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئەدەب گرت كە بە نوسەری نەمسایی پیتەر هاندكا درا، پیتەر وای هەژمار كردبوو كە روداوە خوێناوییەكەی شاری سریبریسنیتسا لە بۆستە، ململانێیی نێوان دوو گەلی برا بووە.

بیروڕاكانی پیتەر توركیای توڕە كرد و بایكۆتی ئاهەنگی بەخشینی خەڵاتەكەی بە نوسەرە نەمساییەكە كرد و بەشداریی تێدا نەكرد.


PM:08:47:10/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 4328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت