نیودەلهی.. 43 كەس لە كەوتنەوەی ئاگرێكدا گیانیان لە دەستدا
وێستگە نیوز-
پۆلیسی هیندی ئاشكرایكرد كە 43 كەس لە كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە كارگەیەكی شاری نیودەلهی سوتاون.
پۆلیس ئاشكرایكردووە كە ئاگرەكە لە كارگەیەك لە ناوچەی "ئاناج ماند" لە كاتژمێر 5:00 بەیانی بە كاتی ناوخۆی ئەو وڵاتە كەوتۆتەوە، كاتێك كرێكاران كارگەكە لە خەودا بوون.
هەروەها ئەوە ئاشكراكراوە كە لە رووداوەكەدا 43 گیانیان لە دەستداوە كە زۆرینەیان كرێكار بوون و ژمارەیەكی دیكەشیان بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی ئەو وڵاتە تا ئێستا نازانرێت هۆكاری دروستبوونی ئاگرەكە چی بووە بەڵام توانراوە كۆنترۆڵ بكرێت.
د.ح
AM:09:29:08/12/2019
ئهم بابهته 20076
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت