به وێنه.. له سلێمانی هه‌شت ئۆتۆمبێل به یه‌كیاندادا
دیمەنێک لە رووداوەکە.. فۆتۆ: هاتوچۆی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یه‌ند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، له شه‌قامی ریعایه و گۆڕه‌پانی یوئێن له سلێمانی به‌هۆی تیژڕه‌وی ئۆتۆمبێلێكه‌وه هه‌شت ئۆتۆمبێل به یه‌كیاندادا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌شت ئۆتۆمبێل لە شەقامی ریعایە و بە دیاریکراوی لە گۆڕەپانی UN بەیەکیاندادا، كه هۆکاری سەرەکی رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپترا کە تیژڕەو بووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: خۆشبەختانە رووداوەکە زیانی گیانی تیادا نەبووە تەنها دوو برینداری سووک هەبووە.
هــ. ر
PM:08:34:07/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت