له پێنج مانگی ئه‌مساڵدا حه‌وت هه‌زار كه‌س له ئێران به رووداوی هاتوچۆ گیانیان له ده‌ستداوه
ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین رووداوی هاتوچۆی تیادا روودەدات
وێستگه نیوز ـ
بە هۆی رووداوی هاتوچۆوه لە شه‌قام و رێگاوبانه‌كانی ئێران لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، شه‌ش هه‌زار و 956 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه‌له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 500 كه‌سیان ژن بوون.
ماڵپه‌ری ئیسنای ئێرانی بڵاوی کردەوە، کە لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیکەی حه‌وت هه‌زار كه‌س لە ئێران بوونەتە قوربانی رووداوی هاتوچۆ و گیانیان له ده‌ستداوه.
ماڵپه‌ره‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، لە کۆی گشتی رووداوی هاتوچۆ لە پێنج مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، پێنج هه‌زار و 450 پیاو و هه‌زار و 506 ژن بوونەتە قوربانی و گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئاماری ئەو ماڵپه‌ره، لەو ماوەیەدا لە کۆی گشتی قوربانیان زهه‌ار و 916 کەس لە ناو شارەکان، چوار هه‌زار و 570 كه لە رێگاوبانه‌کانی دەرەوەی شارەکان، 456 کەس لە گوندەکان و 14 کەس لە رێگا نادیارەکان گیانیان لە دەست داوە.
هـ. ر
AM:09:13:05/10/2017
ئه‌م بابه‌ته 6198
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت