بە بۆنەی تێپەڕینی 100 رۆژ بەسەر کابینەکەیدا
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی وتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەش دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێستگە نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 7 ی 12 ی 2019 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی تەلەڤزیۆنی بەبۆنەی تێپەڕینی 100 رۆژ بەسەر کارکردنی کابینەکەیدا پێشکەش دەکات.
کەناڵی کوردستان 24 بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە 7 ی 12 ی 2019 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، وتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات .
مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لە گوتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر 08:00 ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەستکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.
بهگوێرهی زانیارییهكان ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە گوتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات ، بریتین لەپرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشترکردنی پەیوەندی وچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
هاوکات لەگەڵ وتارەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاریی و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاوبکرێتەوە.
ش . ر
AM:11:12:07/12/2019
ئهم بابهته 1656
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت