سوپای پاسدارانی ئێران: ئەمریکا و سعودیە لە رووداوەکانی عیراق بەرپرسیارن



وێستگە نیوز- 
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە عیراقدا روودەدات ئەمریکا و سعودیە لێی بەرپرسیارن.

 
حسەین سەلامی، سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانیکیدا رەخنەی توندی لە ئەمریکا و سعودیە گرت و بە "بەرپرسیاری" ئاڵۆزییەکانی عیراق ناویبردن.
 
سەلامی وتیشی، " گەلی عیراق لە ئێستادا لەناو فیتنەی سعودیە و ئەمریکادا دەژین، ئێستا عیراقیەکان دژی ئەوانە دەوەستنەوەو بەرگری لە ناسنامەی ئاینی و نەتەوەیی خۆیان دەکەن".
 
هاوکات سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی وڵاتی یەمەن-ەوە هێرشی توندی کردەسەر هەریەک لە سعودیە و ئیمارات و وتی، " ئێران لەم رێگەیەدا بە گەورەیی و هێزەوە هنگاو دەنێت".
 
دەربارەی سوریاش سەلامی قسەی کرد و وتی، " سورییەکان سیاسەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا و سعودیە و ئیماراتیان لە وڵاتەکەیان  شکشت پێهێنا و خستیانە ناو گۆڕ".
 
لە بابەتێکی دیکەی پەیوەست بە حزبوڵای لوبنانی بە سەرۆکایەتی حەسەن نەسڕوڵا، سەرۆکی سوپای پاسدارانی ئێران وتی، " حزبوڵا دەتوانێت زۆر بە زوویی بەسەر هەر هەڕەشەیەکی ئیسرائیل-دا سەربکەوێت".
 
 
ش . ر


AM:11:33:04/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت