مەلا بەختیار: هەڤاڵان یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە
وێستگە نیوز-
مەلا بەختیار پەیامێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت هەڤاڵان یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە.
لە پەیامێکدا مەلا بەختیار كە بە بۆنەی رۆژی شەهیدانی یەكێتی بڵاوی كردۆتەوە نوسویەتی: كاتێك ئاوڕ لەو مێژووە دەدرێتەوەو ناشتنی كۆمەڵی كوردستانی، لەسەر سنوری دوو پارچەی كوردستان بیردەكەوێتەوەو بە دۆخی ئێستای یەكێتی بەراورد دەكرێ.. جیاوازی ئەو رۆژگارانەو ئێستا، ئاسمان و رێسمانە. رابوردومان ئاسمانێكی ساماڵی شۆڕشگێڕانە بوو. ئێستاشمان رێسمانێكی ناخ هەژێنە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نوسویەتی "هەڤاڵان یەكێـتی بە پارە رشتن و پیلان داڕشتن لەكۆنگرەدا هەڵناسێتەوە".
بە وتەی ئەو: بەڵكو، بە ویژدان، بەرنامەی نوێ، رەخنە لەخۆگرتن و تێگەیشتن لە ئەركەكانی سەردەمی جیهانگیری، یەكێتی دەخرێتەوە سەر رێچكەی ئومێدی ناوخۆیی و متمانەی جەماوەری.
لە كۆتایدا ئەو بەرپرسەی باڵای یەكێتی دەڵێت "چاوی ئومێد بڕاوەتە كۆنگرە، ئومێدەوارین، لەیادی شەهیدی یەكێتیدا، یەكێتیەكان نائومێد نەكرێن. لەسەر كێل بە كێلی ئەم شەهیدانە، فرمێسك دەڕێژم".
د.ح
PM:03:04:21/11/2019
ئهم بابهته 3548
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت