حكومه‌تی هه‌رێم 33 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی 12 به‌نداو ته‌رخان ده‌كات
پڕۆژەیەکی بەنداو لەهەرێم.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی زیاتر له 33 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی 12 به‌نداو له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ته‌رخان ده‌كات، كه توانای گلدانه‌وه‌ی 52 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم 33 ملیار دیناری بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌ی 12 به‌نداو له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخانكركردووه، به‌جۆرێك پێنج به‌نداویان له هه‌ولێر و چوار به‌نداویان له سلێمانی و سێ به‌نداویش له دهۆكن.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د، راشیگه‌یاندووه: سه‌رجه‌می ئه‌و به‌نداوانه له ساڵی داهاتوودا ته‌واو ده‌بن.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پێشووی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستاندا240، شوێن بۆ دروستكردنی به‌نداو دیاریكراوه، له‌وانه‌ش 18 یان به‌نداوی گه‌وره ده‌بن.
پێشتریش به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست كاركردن له‌به‌نداوه‌كان راگیرابوو، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئێستا ده‌ستی كردووه به ته‌رخانكردنی بودجه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه راگیراوه‌كان.
هــ. ر
AM:08:54:21/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت