وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق پشووی نیوه‌ی ساڵی كه‌مكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و به‌شداریی خوێندكاران له ناڕه‌زاییه‌كانی ئێستای عیراق و راگرتنی ده‌وامی خوێندن، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بڕیاریدا پشووی نیوه‌ی ساڵ بۆ ئەمساڵی خوێندن كه‌م بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2019، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و بڕیاریدا پشووی نیوه‌ی ساڵ كه‌مبكرێته‌وه و داواشی له ئیداره‌ی خوێندنگه‌كان كرد وانه‌ی زیاده بخوێنن بۆ ته‌واوكردنی پڕۆگرامی خوێندن له ماوه‌ی بڕیار لێدراو و دیاریكراوی خۆیدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق بڕیاریشی داوه تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن به‌پێی رێنماییه پشتپێبهستراوهكان ئه‌نجام بدرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌ته‌كه داوایكردوه 32 كاتژمێر وانه له هه‌فته‌یه‌كدا بخوێندرێت جگه‌له رۆژانی پشوو، رێنماییشی ده‌ركردوه كه نابێت كاتژمێری هه‌فتانه‌ی خوێندن له 30 كاتژمێر كه‌متر بێت.
PM:08:37:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت