حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەیەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
وێستگه نیوز ـ
بڕیاره رۆژی هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆنگره‌ی ده‌یه‌می خۆی ببه‌ستێت و ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر هه‌یه به ده‌نگدانی كۆنگره سیستمی هاوسه‌رۆكی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
سه‌رخێڵ هاشم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: رۆژی هه‌ینی 22ی تشرینی دووه‌می 2019، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كۆنگره‌ی 10یه‌می خۆی ساز ده‌كات.
سه‌رخێڵ روونیكرده‌وه: بۆ كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان 350 ئه‌ندام به‌شدارن، ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌ڵام به ده‌نگدانی كۆنگره، سیستمی هاوسه‌رۆكی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
دروشمی کۆنگرەی دەیەمی حزبی زەحمەتکێشان لەژێر ناونیشانی "مافی بڕیاردانی چارەنووس و یەکڕیزیی کوردستانی و چاکسازی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییە".
حزبی زەحمەت کێشانی کوردستان لە مێژووی خۆیدا نۆ کۆنگرەی بەستووە و سیستەمی و ھاوسەرۆکی پەیڕەو دەکات.
هــ. ر
PM:04:47:20/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7504
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت