سوپای رژێمی سوریا به پێنج خاڵی ده‌وروبه‌ری حه‌سه‌كه‌دا بڵاوبوه‌وه
وێستگه نیوزـ
له ناوچه سنورییه‌كانی نزیك توركیا، سوپای رژێمی سوریا ده‌ست به بڵاوبونه‌وه كرد و له پێنج خاڵی ده‌ره‌وه‌ی شاری حه‌سه‌كه جێگیر بوون.
ئاژانسی فه‌رمیی سانا-ی سوریا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی حكومه‌تی دیمه‌شق له خۆرئاوای ته‌ل ته‌مر، به دووریی 10 كیلۆمه‌ت چونه‌ته ناو پێنج خاڵی سنورییه‌وه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی گوندی دشیشه و گوندی ئهلتهوێله و شوش و ئوم خه‌یر.
له 14ی تشرینی دووه‌می 2019، هێزه‌كانی رژێمی سوریا پرۆسه‌ی بڵابونهوهیان له سنوری سوریا ته‌واو كرد كه له ده‌وروبه‌ری سه‌رێكانی ده‌ستی پێكرد و به شارۆچكه‌ی عه‌ین دیوار له ده‌وروبه‌ری د‌رك كۆتایی هات و ماوه‌كه‌شی 200 كیلۆمه‌تره.
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سوریا بۆ رۆژئاوای كوردستان دوای رێككه‌وتنی ئیداره‌ی خۆسه‌ریی كرد و حكومه‌تی دیمه‌شق هات و ئامانج لێی رێگریكردن له له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا كه له 9ی مانگی رابردووه‌وه بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردوه.
PM:08:37:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 1608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت