نوسینگەی عەبدلومەهدی: یاسای نوێی هەڵبژاردن رێگە لە پاڵاوتنی بەرپرسانی حكومی دەگرێت

‌ ئەنجومەنی وەزیرانى عيراق

وێستگە نیوز-
وتەبێژێك بەناوی نوسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئاشكرایكرد كە یاسای نوێی هەڵبژاردن رێگری دەكات بەرپرسیانی باڵای حكومی خۆیان بۆ پەرلەمان بپاڵێون.

ئاژانسی هەواڵی رەسمی عیراق لێدوانێكی عاسیفە مەحمود وتەبێژی وەزارەتی دارایی عیراقی بڵاو كردەوە و ئاشكرایكرد كە بەرپرسانی باڵای حكومی تا دەگاتە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی رێگریان لێ دەكرێت خۆیان بپاڵێون، مەگەر بەر لە دوو ساڵ پێشتر لەو پۆستەدا نەمابن.

هەروەها ئەو كەسانەی دەردەچن بۆ پەرلەمان رێگریان لێ دەكرێت ببنە وەزیر یان هەر پلەیەك لە ئاستی وەزیردا بێت.

 هاوكات لە یاسای نوێ ژمارەی كورسییەكان كەم دەكرێنەوە و كۆسیۆنیش ناچار دەكرێت بە شێوەیەكی خێرا ئەنجامەكان ئاشكرا بكات.

د.ح
 


PM:02:55:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو