خامنەیی لەبارەی ئەمریکا هۆشداری بە سعودیە دەدات



وێستگە نیوز- 


رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا تەنها دووژمنی وڵاتەکەی نیە بەڵکو دووژمنی تەواوی وڵاتانی ئیسلامیە و هاوکات سەبارەت بە ئەمریکا هۆشداری بە سعودیە دەدات.


عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەمیانەی وتەیەکیدا لە کۆنگرەی یەکبوونی ئیسلامی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنها دووژمنی ئێران نیە بەڵکو دووژمنی هەموو دەوڵەتانی جیهانی ئیسلامیە وەک فەڵەستین و گەلانی رۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا.


بە وتەی خامنەیی، " هۆکاری ئەم دووژمنایەتیە بوونی ناسنامەی ئیسلامیە، ئەمریکا دژە لەگەڵ ماناو چەمکەکانی ئیسلام، توندترین دووژمنی ئەمریکاش ئێرانە".  


خامنەیی لە وتەکەیدا هۆشداریشی دا بە بەرپرسانی سعودیە و وتی، " لەگەڵ ئەوەی ئەمریکا بە بەردەوامی دووژمنایەتی ئێران دەکات، بەڵام دژی سعودیەشن، من دەپرسم کێ لەوە زیاتر دوژمنتە کە بە ئەوپەڕی راشکاوی بڵێت سعودیەکان هیچیان نیە نەوت نەبێت".


جەختیشی کردەوە، " دووژمن لەمە گەورەتر دەبێت؟، ئەمریکا دووژمنێکی ئاشکرای وڵات و گەلی سعودیەیە پێویستە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەم راستیە بزانن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن بەرامبەر بەم سوکایەتیە لە رەهەندێکی عەرەبی و ئیسلامیەوە".


PM:09:59:15/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 2400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت