لە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی، لەسەر کورد دەمەقاڵێ دروست بوو

‌کۆبوونەوەی ترەمپ و ئەردۆغان و چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی


وێستگە نیوز- 
سەرچاوە هەواڵیەکان ئاشکرایان کردووە کۆبوونەوەی ئەردۆغان لەگەڵ چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی بێ دەمەقاڵێ و مشتومڕ لەسەر کورد کۆتایی نەهاتووە. 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر داوای ترەمپ لەگەڵ چەند گەورە سیناتۆرێکی ئەمریکی کۆبووەوەو بەپێی هەواڵی میدیاکانیش کۆبوونەوەکە دەمەقاڵێی نێوان ئەردۆغان و سیناتۆرەکانی تێدا دروست بووە. 

دوای ئەوەی لەکاتی کۆبوونەوەکەدا ئەردۆغان ئایپادێکی بەکارهێناوەو ویستوویەتی ڤیدیۆیەک پیشانی سیناتۆرەکان بدات و بڕوایان پێ بهێنێت کە کوردەکان دژایەتی تورکیا دەکەن دەمەقاڵێ دروست بووەو لیندزی گراهام، گەورە سیانتۆری ئەمریکی بە ئەردۆغانی وتووە، " دەتەوێت داوا لە کوردەکان بکەم ڤیدیۆیەک پیشانبدەن کە ئەوە بخاتە روو تورکەکان چیان بە کورد کردووە؟.  

سیناتۆرێکی دیکەی ئامادەبووی ناو کۆبوونەوەکە بە میدیایەکی ئەمریکی وتووە، "هەرگیز پێشتر ئامادەی کۆبوونەوەیەک دەربارەی سیاسەتی دەرەکی نەبووم کە تێیدا سەرۆکی وڵاتێک ئایپادێک دەربهێنێت و ڤیدیۆیەکمان پیشانبدات". 

بەپێی هەواڵی میدیاکان کە زانیارییەکانی ناو کۆبوونەوەکەیان دزەپێکردووە پیشاندانی ڤیدیۆیەک لەلایەن ئەردۆغانەوە لەسەر کوردەکان سەرنجی سیناتۆرەکانی رانەکێشانەوە و هیچییان لەسەر نەوتووە و راستەوخۆ پرسیاری دیکەیان لە ئەردۆغان کردووە دەربارەی ئەو سیستمە موشەکیە رووسیەی تورکیا کڕیویەتی و هاوکات هێرشەکانی سوپای تورکیا لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. 


ش . ر 


PM:05:11:15/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 4492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت