مەسعود عەبدولخالق: بەرپرسانی هەرێم ئامادە نەبوون بەرگری لە ریفراندۆم بكەن


وێستگە نیوز-
مەسعود عەبدولخالق ئاشكرایكرد كە دەسەڵاتی كوردی لەدوای ریفراندۆم و16ی ئۆكتۆبەر زیاتر لە 51%ی نیشتمانی دۆڕاندوە، نەخێر گەلێ زۆرترە، یەكێ لەو دۆڕاندنانە (كە دەكەوێتە ڕۆژێكی وەك ئەوڕۆ لە 13/ 11/2017).


نوسەر و رۆژنامەنوس مەسعود عەبدولخالق دەڵێت لەو بەروارە دادگای ئیتحادی بۆ جاری سێیەم ئاگاداری حكومەتی هەریَم دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئامادە بن لەدادگا ودیفاع لە ریفراندۆم بكەن، بەڵام دەسەڵاتی هەریَم و ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆم یەك كەسیان ئامادە نەبوو بچن دیفاعێك لە ریفراندۆم بكەن یان تەمیزی بكەنەوە، بۆیە بریاڕی ئیلغا دەرچوو و حكومەتی هەریمیش سەعات 1ی شەو چوە موافەقەتی كردوە (بڕوانە : الاحكام وقرارات المحكمە الاتحادیە : قرار اتحادیە/2017 ص 121).

 ناوبراو پێی وایە كە بە گوێرەی ماددەی پێنجەمی بڕیاڕەكەی دادگا ئەوە نەك هەر ریفراندۆم ئیلغا كرایەوە بەڵكو سوتێنراش، واتە ئەگەر 10ساڵی تر بار گونجا هەستان بە ڕیفراندۆمێكی یاسایی ئەوا هەر ئیلغایە، ئەوە لەكاتێكا بایی ئەوەی بەڵگەنامەی میژوویی ویاسایی هەبوو دیفاع لەریفراندۆم بكریت.

 دەشڵێت: ئیستاش واچاكە كۆمەڵێك پاریَزەر لە هەریَم كۆببنەوە بوار هەیە ئەو دۆڕاندنە گەورەیە وەرگرینەوە ،لای ئیمە بەلگەنامەی میژوویی و سیاسی ویاسیی وا هەیە بتوانین كارێك بكەین .

د.ح
 


PM:03:07:13/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو